هه‌ڵمه‌تى سه‌وزتركردنی زیاترى رێگاى نێوان دووكان – سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت


هه‌ڵمه‌تى ناشتنى سه‌دان نه‌مام به‌ مه‌به‌ستى سه‌وزتركردن و رازاندنه‌وه‌ى زیاترى رێگاى سه‌ره‌كى نێوان دووكان – سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ “شاره‌وانی دووكان، هه‌ڵمه‌تی ناشتنی ٦٠٠ نه‌مام له‌ جۆری (دۆدۆنیا) جێبه‌جێ ده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ بۆ رازاندنه‌وه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی ( دووكان ـ سلێمانی) یه‌”.
 
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ “پشتیوان حاته‌م” سه‌رۆكی شاره‌وانی دووكان رایگه‌یاند “وێڕای رێژه‌ی زۆری سه‌وزایی له‌ شاره‌كه‌ماندا، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له‌ زیاتر سه‌وزكردن و خزمه‌تكردن و به‌خشینی سیمای سه‌رده‌میانه‌ به‌ دووكان”.