دوو كۆمپانیا كارەبا بۆ عێراق دابین دەكەن


وەزارەتی كارەبای عێراق رێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلەكتریكی ئەمریكی ئیمزاكرد بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای زیاتر.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلەكتریك، لەرێگەی ئەو پرۆژەیەوە (65) هەزار هەلی كاری راستەوخۆو ناراستەوخۆ بۆ عێراقییەكان دەرەخسێنن، هاوكات رێگری لە بەهەدەردانی (3) ملیار دۆلار دەكەن كە عێراق ساڵانە لە بەرهەمهێنانی كارەبادا بەفیڕۆی دەدات.

جگە لەوەش لەڕێگەی پرۆژەكەوە ناوەندێكی ناوخۆیی بۆ تەكنەلۆژیاو پشتگیركردنی خزمەتگوزارییەكانی ئاوو چاودێری تەندروستی دادەمەزرێنن.