هەناردەی كاڵای نانەوتی ئێران بۆ عیراق ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووەو بەپێی داتا گومرگیەكانی ئەو وڵاتە، لەماوەی 6 مانگدا بەبەهای 5 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی نانەوتی بۆ عیراق هەناردەكراوە.
(ناسر بەهزاد) نوێنەری بازرگانی ئێران لەعیراق رایگەیاند، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵی هەتاویداو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو هەناردەی كاڵاو شمەكی نانەوتی بۆ بازاڕەكانی عیراق بەرێژەی لەسەدا 44 زیادیكردووە.ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئیستادا كۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی لەسەدا 60ی كۆی هەناردە نانەوتیەكانی بۆ 3 وڵاتە هەناردە دەكات، كە بریتین لەچینو عیراقو ئیماراتو لەو رێژەیەش عیراق پشكی لەسەدا 20ی بەركەووتووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەو ماوەیەدا بەبەهای 5 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار بڕی هەزارو 900 كاڵاو شمەكی نانەوتی جیاواز بۆ بازاڕەكانی عیراق هەناردەكراوە.