کەسێکی نزیکی موعەمەر قەزافی سامانەکەی ئاشکرا دەکات

ئەحمەد قەزاف دەم، ئامۆزای موعەمەر قەزافیی سەرۆکی کوژراوی لیبیا و سەرکردەیەکی باڵای ئەمنیی رژێمی قەزافی لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی میسری، رایگەیاندووە، وڵاتانی رۆژئاوا دەستیان بەسەر سامانی قەزافیدا گرت.

ئەحمەد قەزافدەم هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتانی رۆژئاوا تا ئێستا 277 ملیار دۆلاری سامانی قەزافییان لە لیبیا بە ناوی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و دروستکردنەوەی سوپا بەهەدەر داوە.

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی رژێمی لیبیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سامانی موعەمەر قەزافی بە 600 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرا.

قەزافی لە ساڵی 1942 لەدایک بووە.لە ساڵی 1969ـەوە حوکمڕانیی وڵاتەکەی کرد و لە رۆژی 20/10/2011 بە دەستی چەکدارانی راپەڕیو لە دژی رژێمەکەی، کوژرا.