وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیەكانیەوە لە سەرجەم پارێزگاكاندا دەستی بە دابەشكردنی فۆڕمی بیمەی بێ كاری بۆ دەرچووانی زانكۆو پەیمانگا حكومیەكان كرد.
بەپێی رێنماییەكانیش ئەم بیمەی بیمەی بێ كاریە بۆ 6 مانگ بەردەوام دەبێت و مانگانەش هەر دەرچوویەك بری 150 هەزار دیناری پێ دەدرێت
پێویستیشە لەسەر هەر دەرچوویەك سەرەتا كۆدی بێ كاری لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی بەكارخستنی وەزارەت لەپارێزگاكان وەربگرن و پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگاكان فۆڕمی بیمەی بێ كاری پڕبكەنەوە
دابەشكردنی فۆرمی بیمەی بێ كاری لەماوەی ئەمساڵدا بۆ دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان دوای ئەوەدێت، كەلەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستپێكردنەوەی پرۆژەكەی راگەیاند.