ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.
ئەمڕۆ شەممە 20/10/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 800 دینار بوو.
به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 353 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
“هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به 8 هه‌زار و 900 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به 9 هه‌زار دینار بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بە جێگیری مایەوە و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 78 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1228 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە بە 1222 دۆلار بوو.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 – 175,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 – 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 – 234,000 دینار