وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای توركیا رایگەیاند: “به‌بڕیاری سه‌ركۆمار، پاڵاوگه‌ی ئیزمیر-عه‌لیاغا وه‌ك یه‌كه‌م ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تایبه‌تی توركیا راگه‌یه‌نرا”.
وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای توركیا مسته‌فا ڤارانك سەبارەی بە بابەتەکە روونکردنەوەیەکی دا.
ڤارانک وتی: “به‌رهه‌مهێنانی دیزڵ، سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌ی جه‌نگی، رۆن، LPG و به‌رهه‌مه ره‌گییه‌كانی نه‌وت، دەتوانێ كورتهێنانی ساڵانه‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه‌مان بە بری یه‌ك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار كه‌مبكاته‌وه.له‌ڕووی به‌رزیی باج، هه‌لیكار و هاوسه‌نگیی خه‌رجییه‌كانه‌وه، گرنگیی زۆر به وه‌به‌رهێنان له‌بواری پێترۆ كیمیادا ده‌ده‌ین”.
وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیای تورکیا مسته‌فا ڤارانك وتیشی: “هه‌وڵه‌كانی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیای Socar Turkey Enerji AŞ به‌بڕی دوو ملیار دۆلار، بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی بیرۆكراتی بێته‌ڕێی، به‌ئه‌نجام ده‌گات”.