كۆنفرانسی پیاوانی خاوەنکاری عەرەبی ئیتاڵی بەڕێوو چوو


لەووڵاتی ئیتاڵیا کۆنفرانسی خاوەنکارانی عەرەبی ئیتاڵی بەڕێوەچوو نوێنەری شاری سلێمانیش بەشداری تیاداکرد.

بابان ئەحمەد ، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە بەسایتی ژووری ڕاگەیاند” كونفرانسى بازرگانى هاوبەشى وولاتانى عربي -ئیتاڵی روژى ١٧/١٠/٢٠١٨ له شارى روما پايته ختى ئیتاڵیه شدارى ٢٢ وولاتى عربي له ناوياندا عراق و هه ريمى كوردستان. به به شدارى سەروكى وولاتان و وزەيرانى په يوندەيدار بەڕێوە چوو”.

لەھەرێمی کوردستان تەنھا نوێنەری شاری سليمانى بەشداربووە کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیە ، کە لە کۆنفرانسەکەدا باس له گرنكى پەيوەندى بازرگانى نيوان ايتالياو وولاتانى عربى كرا، چه ندين پروژەى تەواو كراو و پروژەى تازه به فليم بيشاندرا و باس له بەردەوامى كرا”.

ئەوەشی ڕونکردەوە” من چەند كوبونەوەيەكم ئەنجامدا وەك ژوورى بازرگانى و پيشەسازى سلێمانى لەگەل  سەروكى شاندە بەشداربووەكانى  وەک، سەروكى ژوورى بازرگانى روما – ايطاليا، سەروكى ژوورى بازرگانى بحرين، سەروكى ژوورى بازرگانى قەتەر، ژوورى بازرگانى ئيماراتى عربي، ژوورى بازرگانى سعوديه، ژوورى بازرگانى جزائر، ژوورى بازرگانى ليبيا ژوورى بازرگانى مغرب، لەو كوبونەوانەدا باسى گرنگى پيگه ى بازرگانى سلێمانيم بۆ كردن وه بەرهەمە پيشەسازيەكانى وەک ئاسن و چيمه نتو و كەرەستەى بيناو به رهەمى كشتوكالى، زور له وولاتانه بريارياندا سەردانى سليمانى بكەن وه بانگهيشتى وه فدى سليمانيشيان كرد بو وولاتى خويان له ده رفەتيكى گونجاودا.