ده‌زگای ( UBIی‌و بی ئای ) بۆ کاروو باری ڕۆژنامه‌وانی ئاشکرای کرد که کچی مارگرێت تاتچه‌ر (کارۆڵ تاتچه‌ر ) له تازه‌ترین په‌ڕتوکیدا که ڕۆژنامه‌ی (میل وه‌ن سه‌ندای) له شێوه‌ی به‌ش بڵاوی ده‌کاته‌وه له به‌شی ئه‌مڕۆدا کارۆڵ ئاماژه به تێکچونی عه‌قڵی دایکی ـ مارگرێت تاتچه‌ر ده‌کات.
کارۆل له درێژه‌ی نووسینه‌کانی نووسیویه‌تی : که یه‌که‌م جار تێبینی دایکی کردووه له ساڵی 2000 ئه‌و کاته‌ی به‌یه‌که‌وه ژه‌مێکی نانخواردنیان خواردووه ، مارگرێت تووشی له‌بیرچونه‌وه هاتوبووه و هه‌روه‌ها ئه‌وکاته‌ی هه‌واڵی مردنی باوکی واتا مێردی مارگرێت تاتچه‌ر به مارگرێت ڕاگه‌یاندبوو زۆری پێچووبوو هه‌تا تێگه‌یشتبوو له هه‌واڵه‌که.
(دینیس) مێردی مارگرێت تاتچه‌ر له ساڵی 2003 به ژێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس کۆچی دوایی کردووه .
کاروڵ نوسیوه‌یه‌تی که دایکی (بارون مارگرێت تاتچه‌ر) 82 ساڵ ،که کاتی خۆی به که‌سایه‌تیه‌کی زیره‌ک و وریا ناسرابوو. کارۆڵ هه‌میشه پێی وابووه دایکی له %100 عه‌قڵی ته‌واو بووه و هه‌میشه گه‌نج دیار که‌وتووه. ئه‌وه‌شی نوسیبوو که مارگرێت تاتچه‌ر هه‌میشه به عه‌قڵێکی زیندوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شته‌کان کردووه هه‌تا ئه‌وڕۆژه‌ی که ئه‌و ژه‌مه خواردنه‌یان به‌یه‌که‌وه خواردووو بۆی ده‌رکه‌وتووه که چه‌ند هه‌ڵسوکه‌وتێکی سه‌یر له عه‌قڵی دایکی هه‌ست پێکردووه، بۆ نمونه ” بۆسنه و فۆکلاند ی تێکه‌ڵاو کردووه ئه‌وکاته‌ی باسی جه‌نگی یۆگۆسلافایای پێشویان کردووه، هه‌روه‌ها زۆر به زه‌حمه‌ت هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی وشه‌کانی ده‌کرد ئه‌وکاتانه‌ی ته‌مه‌نی 75 ساڵ بووه”
کارۆڵ نوسیویه‌تی : ” پێشتر وا نه‌بوو هه‌میشه یه‌ک جار پرسیارم لێ ده‌کرد و وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه ئێستا وا نیه ئه‌بێ زۆر شتی بۆ دووباره بکه‌مه‌وه و هه‌میشه چه‌ند ڕسته‌یه‌ک چه‌ند جار لێمی دووباره ده‌کاته‌وه وه‌ک : که‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌م دێت ؟ یان که‌ی ئه‌ڕۆم بۆ لای ئارایشتگا بۆ ئه‌وه‌ی قژم چاک بکات ؟