لەئێستادا جوتیاران تەمەتە بەسەوزی لێدەکەنەوە پێش ئەوە سورببێت و پێبگات.
كۆسار نەسروڵا، بەڕێوەبەری نەمامگەی کانی پانکە و شارەزای کشتوکاڵی بەسایتی ژووری وت“ لەئێستادا جوتیاران تەماتەکانیان ھەر بە سەوزی لێدەکەنەوە جوتیارانی ناوچەی پێنجوێنیش بەم شێوەیە تەماتەکانیان کۆ دەکەنەوە“.
وتیشی“ لەبەرئەوەی بەهۆی هاتنی سەرماوە ئیتر تەماتە سورنابێت وە شەپۆلێکی باران بارین بەڕێیوەیە کەمەترسی هەیە بۆخراپ بوونی بەرهەمەکە،بۆیە جوتیارەکان وەک باوباپیرانمان هەڵدەستن بە لێکرنەوەی تەماتە سەوزەکان“.
ئەوەشی ڕونکردەوە” پاش ئەوەی لەگەنجینە یان قاعەیەکی گەرم هەڵی دەگرن بۆماوەی هەفتەیەک ڕێژەیەکی زۆری لێ سوور دەبێت پاشان ئەوەی سوربوە دەیخەنەبازاڕاوە ئەوەشی بەسەوزی ماوەتەوە دووبارەلەکۆگا دادەنرێت تابەتەوای سوردەبێت ئەوکات ئەویش دەفرۆشرێتت“.
لەئێستادا بەرھەمی تەماتەی پێنجوێن زۆرترین خواستی لەسەرە،ھاوردە نەکردنی تەماتەی ئێرانیش بازاڕی خۆشکردووە بۆ زۆر فرۆشتنی تەماتەی جوتیاران.