عەبادی: لە بودجەی ساڵی 2019 نرخی بەرمیلێك نەوت بە 56 دۆلار دیاریكراوە


حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق  ئاشكرایكرد: نرخی بەرمیلێك نەوت  لە بودجەی ساڵی 2019دا بە 56 دۆلار دیاریكراوە‌و پێویستە لەسەر حكومەتی ئێستاش لەوادەی خۆیدا بودجەی ساڵی داهاتووە ئامادە بكات.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: داوام لە وەزیرەكان كردووە كە ئامادەكاری بكەن بۆ ئەوەی پۆستەكانیان تەسلیم بەحكومەتی نوێ بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە لەسەر حكومەتی ئێستا لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 پێشكەش بكات‌و نرخی بەرمیلێك نەوتیش بە 56 دۆلار لە بودجەدا دیاریكراوە.

ماوەی چەند رۆژێكە وەزارەتی دارایی عیراق رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، تاوەكو گفتوگۆی لەسەر بكرێت ‌و پاش پەسەندكردنی رەوانەی پەرلەمانی بكات.