لەووڵاتی ئیتاڵیا کۆنفرانسی خاوەنکارانی عەرەبی ئیتاڵی بەێوەچوو نوێنەری ژووەی بازرگانی سلێمانیش بەشداری تێداکرد.
بابان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانیو پیشەسازی بەشداری کرد لە کۆنفرانسی بازرگانی ئیتاڵیا.
بابان ئەحمەد ، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند: بەمەبەستی بەھێزکردنی کاری بازرگانی و ئابوری و وەبەر ھێنان کۆنفرانسی ووڵاتانی عەرەب و ئیتاڵیا بە ڕێوەچوو کە ئێمەش وەک نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداریمان کرد.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی ژوور ڕاشیگەیاند ” لەکۆنفرانسەکدا باس لە ئابوری و بازرگانی کرا لەگەڵ ووڵاتانی جیھان و بازرگانانی عێراق و کوردستان, باسی گرنگی کاری بازرگانی کرا لەگەڵ ووڵاتی ئیتاڵیا.
ئاماژەی بەوەش کرد لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئیتاڵیا کۆبوینەوە گفتوگۆمان کرد لەبارەی گرنگیدان بەکەرتی بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی کوردستان تا بتوانین کاری بازرگانی بەھێزبکەین.