لەباشماخ‌و حاجی ئۆمەرانەوە 20 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێم

لە چەند رۆژی رابردوودا 15 هەزار گەشتیاری ئێرانی بۆ یادكردنەوەی بۆنەكانی نەورۆز لەخاڵی سنوری حاجی ئۆمەرانەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان‌و لەدوو رۆژی رابردووشدا نزیكەی 5 هەزار گەشتیاری ئێرانی هاتونەتە هەرێمی كوردستان
 مەسعود ئەحمەد  بەڕێوەبەری خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران رایگەیاند: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 15هەزار گەشتیاری ئێرانی هاتونەتە هەرێمی كوردستان‌و كار ئاسانی تەواویان بۆ كراوە، هەروەها رۆژانە سێ هەزار بۆ چوار هەزار گەشتیار لەدەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دینە هەرێمی كوردستان‌و پیشبینیش دەكەن لەرۆژانی داهاتوودا هاتنی گەشتیارانی ئێرانی زیاد بكات
 هاوكات  رۆستەم كۆكۆیی  بەڕێوەبەری خاڵی سنوری باشماخ بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاندوە: لەرۆژانی 16‌و 17ی مانگدا 4 هەزار‌و 881 گەشتیاری ئێرانی هاتونەتە هەرێمی كوردستان‌و هاتنی گەشتیارانیش ڕووی لەزیادبوون كردووە.