خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، 6%ی دانیشتوانی جیهان پێكده‌هێنێت، به‌ڵام 1%ی رێژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی لێیه. خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له قاقڕو وشكترین ناوچه‌كانی گۆی زه‌وین. قاتووقڕی ئاو، له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا به‌رده‌وام هه‌راو كێشه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی گه‌رم ده‌كات. بۆ بارودۆخی دژوار‌و ناخۆشیی كه‌م ئاوی، هۆكار زۆرن له‌وانه:
-گۆڕانی ئاو و هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له هاویندا تا پله‌ی 50ی سلیلهیزی، كه ساڵی پار له كوێت باڵنده به هۆی گه‌رماوه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی به مردوویی.
هه‌ندێك له زانایان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌نداو له‌كه‌متر له 10ساڵی داهاتوودا، كه‌س نه‌توانێ تێیاندا بژی. ساڵانێكه سه‌رده‌می وشكبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام رووی له‌م ناوچه‌یه كردووه.
له ئیسرائیل چه‌ند جۆگه‌و ڕووبارێكی ئه‌ملاولای رووباری ئوردن وشكبوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی 5 ساڵه باران كه‌متر ده‌بارێ له جاران و هه‌تا بێت باران بارین روو له نه‌مان ده‌كات.
فاكتێكی تری ئه‌م بارودۆخه، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یه به رێژه‌ی 2% ی ساڵانه. ئه‌مه‌ش زیاتر به شاره‌كانه‌وه دیاره، كه هه‌تا بێت خه‌ڵك روو له ناوه‌نده‌كان ده‌كات.
ئاوی تینیوویه‌تی ملیۆنان قاتی خه‌ڵكی نادرێت. به‌مجۆره له ئێستادا ئاو له زۆر شه‌ڕو هه‌رای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت.
به‌نداوه‌كانی سوریا و عیراق ئامانجێكی گرنگی داعش بوون، بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنیان له مه‌یدانی شه‌ڕدا. هێزی ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌و ههراكان له‌سه‌ر ئه‌و 3 رووباره‌ی خۆرهه‌ڵاته، كه له وڵاتانی دراوسێوه هه‌ڵده‌قوڵێن و دێن. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شه‌ڕی دابه‌شكاری –ئاو دابه‌شكردن- سه‌رهه‌ڵبدات. نیل له قووڵایی ناوه‌وه‌ی ئه‌فریقاوه ده‌ڕژێته میسره‌وه. دیجله و فورات سه‌رچاوه‌یان له توركیاوه‌یه ( له‌ڕاستیدا سه‌رچاوه‌ی دیجله و فورات له كوردستانه و نووسه‌رانی ئه‌م بابه‌ته نه‌یان ویستووه، ئاماژه‌ی پێبده‌ن و باسێكی شه‌ڕی كورد‌و ده‌وڵه‌تی توركیا بكه‌ن ـ وه‌رگێڕ).
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به كه‌م ئاویی له جیهاندا، بانكی جیهانی هاته سه‌ر بڕیارێك، ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌بێت زیاتر پێكه‌وه كار بكه‌ن، تا» ئاسایشی ئاو» زیاتر بكه‌ن. ئایا ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌بێت؟.
توركیا، عیراق، سوریا‌و توركیا
توركیا جیا له‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی باشووری، به به‌راورد له ئاودا وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده. توركیا به‌ربه‌ستی ئاوی ته‌وراتی هه‌ردوو دیجله و فورات ده‌كات، كه به‌ره‌و باشوور ده‌ڕۆن، له‌رێگه‌ی تۆڕێكی گه‌وره‌ی به‌نداوه‌وه له باشووری خۆرئاوای ئه‌نادۆڵه‌وه،(گاپ ـ و) به بیانووی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی وزه و ئامانجی ئاودێریی وڵات و دهروبهرییهوه ئاو گل ده‌داته‌وه. سوریا و عیراق ده‌یان ساڵه گازنده‌و هاواریانه له سیاسه‌تی توند‌و ره‌قی ئه‌نقه‌ره. گومان له توركیا ده‌كرێ، بیه‌وێت چكه چكه ئاو بۆ دراوسێكانی به‌ر بداته‌وه.
ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێ ره‌تده‌كاته‌وه، بۆ كۆتاییهێنان به گازنده‌ی درواسێكان. له ههنوكهدا به‌نداوی Ilisu له‌سه‌ر رووباری دیجله، له ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی باتمان هه‌رای ناوه‌ته‌وه، كاربه‌ده‌ستانی توركیا سه‌ره‌تای مانگی 6 دهستتیانكرد به كاركردن تێیدا، حه‌وزه‌كانی پشت به‌نداوه زه‌به‌لاحه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه. دوای هه‌فته‌یه‌ك ئه‌م كاره راگیرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه‌وه، ناڕه‌زایی توندی به‌غدا به‌رزبۆوه.
ئیلیسو، له ناوخۆی توركیاشدا مشتومڕی له‌سه‌ره، چونكه ده‌بێته هۆكاری شارێكی دێرینی وه‌ك حهسهنكێڤ (شارێكی دێرینی كوردستانه ـ وه‌رگێڕ) و نزیكه‌ی 200 گوند و ناوچه‌ی تریش ببن به‌ژێر ئاوه‌وه.
پارهپێدهرانی خۆرئاوا، له‌م پڕۆژه گه‌وره ملیارییهدا، خۆیان له‌م پڕۆژه‌یه كشانده‌وه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه بۆ عیراق زۆر له پاره زیاتره. ئه‌م وڵاته (3|4) سێ له‌سه‌ر چواری پێداویستی ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌و ئاوانه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كه له‌پشت سنوورهكانییهوهیهتی. وه‌ك دیجله و فوراتیش سه‌ر به‌م سه‌رچاوانه‌یه، به‌پێی قسه‌ی عیراق، توركیا لێره‌ش ئاو ده‌گرێته‌وه. له رابووردوودا عیراق توانای راكێشانی 30 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی له دیجله‌وه هه‌بووه. وه‌زیری ئاو حه‌سه‌ن ئهلنهجیب له‌ساڵی رابووردودا به رۆژنامه‌ی»Independent»به‌ریتانی وتووه. ئه‌و له‌مڕۆدا خۆشحاڵه، ئه‌گه‌ر 16 ملیار مه‌تر سێجا ئاو بێته وڵاته‌كه‌یه‌وه.
كێشه‌ی كه‌م ئاویی رۆڵێكی گرنگی بینی له سوریادا له ساڵی 2011 دا، كاتێك راپه‌ڕین دژ به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ری هه‌ڵدا، چونكه زنجیره‌یه‌ك خراپی له به‌رووبووم، ده‌یان هه‌زار كه‌سی له خه‌ڵك له گونده‌وه ده‌رپه‌ڕاندو چوونه شار. كه ژماره‌ی زۆری بێكاریی هێنده‌ی تر شێوان و تێكهڵوپێكهڵ كرد.
له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌رده‌وام ئاو به‌مه‌به‌ست وه‌ك چه‌ك به‌كارهێنراوه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ی له رژێمی ئه‌سه‌د گرت، ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن یاخیبوونهكانهوه، كۆنترۆڵ كرابوون، له خۆرئاوای باكووری دیمه‌شق بۆمباران كرد‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی له 5.5 ملیۆن مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌ك خاپوور كرد. هه‌روه‌ها «راپه‌ڕیو»ه‌كانیش له‌وه سڵ ناكه‌نه‌وه، ئاوی ئه‌و ناوچانه بگرنه‌وه، كه له‌لایه‌ن رژیمه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن. به‌هۆی ئه‌م هه‌راو كێشانه‌وه، ژێرخانی وڵات زیانی زۆری پێ گه‌یشتووه. كه‌ناڵ و داموده‌زگای په‌مپی ئاو ده‌رهێنان تێك‌شكاون و ساڵانێكه ناتوانن بۆرییه‌كان چاك بكه‌نه‌وه.
میسر- سودان- ئه‌سیوپیا
پڕۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاح ده‌وری 1500كم له باشووری وڵاته‌كه‌ی، وایكردووه میسر ترسی ژیانیان لا دروست ببێت. ئیسیۆپیا ده‌یه‌وێت له‌م ساڵه‌دا گه‌وره به‌نداوی له دایكبوونه‌وه‌ی ئیسیۆبیا ته‌واو بكات. پڕۆژه‌یه‌ك به‌به‌های 5 ملیار دۆلار له‌سه‌ر رووباری نیلی شین، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می وزه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا دووقات بكات.
میسر 95% زیاتر پشتی به ئاوی نیل به‌ستووه، له‌م به‌نداوه ئهفریقاییهدا مه‌ترسی له‌سه‌ر مه‌رگی خۆی ده‌بینێته‌وه. نیوه‌ی زیاتری ئاوی میسر له نیلی شینه‌وه دێت كه له‌سودان له‌گه‌ڵ نیلی سپی‌دا تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌بنه‌وه. هۆكاری هه‌راكه ئه‌وه‌یه ئه‌سیۆپیا گه‌ره‌كێتی به‌زووترین كات به‌نداوی ئاوه‌كان پڕبكاته‌وه. حكومه‌تی ئه‌دیس ئه‌بابا، ده‌یه‌وێ زۆر به خێرایی پڕۆژه‌كه بخاته كاره‌وه، تا به‌پێی توانا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه‌ی وزه بكات.
میسر هه‌وڵده‌دات ئه‌م پرۆسه‌یه درێژه بكێشێت. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌سیۆپیا به‌نداوی ئاوه‌كه، بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌نها 2% له ئاوی میسر، ده‌توانێ 80 هه‌زار هیكتار زه‌وی كشتوكاڵ وشك بكات، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و ترسناكه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌وڵه‌تی سودانی درواسێی ئه‌سیوپیا، خۆشحاڵیی خۆی بۆ راڕه‌وی ئه‌م پڕۆژه‌ی به‌نداوه ده‌ربڕی، كه به‌هۆیه‌وه لافاوی رووباری نیل به‌ربه‌ست ده‌بێت. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه سودان ده‌یه‌وێت ئهلهتریكی زیاده‌ی ئیسیۆپیا له سه‌رچاوه‌ی وزه ئاوییه‌كان بكرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری كێشه‌یه‌كی سه‌ربازیی له نێوان میسر‌و ئیسیۆپیا، له‌كاتی خۆیدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كه ده‌ركه‌وت. له دیدارێكی لوتكه‌دا له مانگی 6ی ئه‌مساڵدا, عه‌بدولفه‌تاح سیسی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیۆپیا ئابی ئه‌حمه‌د, به‌فه‌رمی چوونه شه‌ڕه‌كه‌وه. به‌ڵام گرژییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه به‌نداوه نابڕێته‌وه.
پێش چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك سه‌ره‌ك ئه‌ندازیارانی ئه‌م به‌نداوه، Simegnew Bekele، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه به گوولهیهك كوژرا.
غه‌ززه- ئیسرائیل
كێ له‌لای شاری غه‌ززه بچێته ناو ئاوه‌وه، سه‌ركێشی به ته‌ندروستی و له خراپترین دۆخدا ته‌نانه‌ت به ژیانی خۆیشی ده‌كات. له‌وێ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست پیس و ژاراویكراوه. هه‌مان شت بۆ كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه، كه واباشتره دایك و باوك نه‌هێڵن منداڵه‌كانیان له‌وێ یاریی بكه‌ن. له بارێكی تردا ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی درم له‌و ناوه هه‌یه. ئه‌مه‌ش شتی سه‌یرو چاوه‌ڕوان نه‌كراو نییه. مه‌زه‌نده ده‌كرێ ،ڕۆژانه 100.000 مه‌تر سێجا له ئاوه‌ڕۆ و چڵكاو بڕژێته ڕه‌نگه ناو ده‌ریاوه یاخود ڕوون نییه بچێته ژێر زه‌وییه‌وه ـ پیسی و بۆگه‌نی ئاوێكی زۆر بۆ دانیشتوان دروست ده‌كات. ئه‌مه تاكه مه‌ترسی نییه.كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ئاوی نایابه‌وه. به‌م شێوه‌یه ئاوی ژێر زه‌وی به‌رده‌ست له ڕووی جۆرێتی و چه‌ندایه‌تییه‌وه به‌ش ناكات. بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی زیادی دانیشتوانی ئیسرائیل و میسر و ناوچه‌كانی كه‌نار ده‌ریای چڕ به‌دانیشتوان، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی2 ملیۆنه مشوریان بخوات. به‌پێی بیروڕای شاره‌زایان و پسپۆڕان %95 ئاوی به‌لوعه، بۆ به‌كاربردنی مرۆڤ گونجاو نییه/ نه‌گونجاوه. پیس و ژه‌هراوی بووه. سنووری به‌های ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ نیترات و كلۆریدا به چڕی و فراوانی تێده‌په‌ڕێندرێن. ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه:
بۆ نموونه، هیچ دیار نییه و ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، ئاوی پیس و چڵكاو ،خۆڵ و خاشاك ، په‌ین و ده‌رمانی نه‌هێشتنی جڕوجانه‌وه‌ر ده‌چنه ئاوی خواردنهوهـ به‌لام داموده‌زگا و ئامێری پاڵاوتن و پاككه‌ره‌وه نییه. 3 جه‌نگ له 10 ساڵی ڕابووردوودا، گورزی كوشنده‌ی له‌و ژێرخانه ناته‌واوه‌ی هه‌یه و له‌به‌رده‌ستدایه داوه. كه‌م ئاوی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، ئیسرائیل ساڵانه چه‌ندین ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو فه‌راهه‌م ده‌كات و هێشتا هه‌ر به‌ش ناكات. پێویسته ئاوی سوێر لهخوێكهی پاك بكرێته‌وه و داموده‌زگای ئه‌م كاره‌ش زۆرگرانه و تێچووهیهكی/ خه‌رجی زۆری ده‌وێت، كاره‌بای چڕ و كه‌ره‌سه‌ی بیناكردن، له‌و كه‌نار ده‌ریایه زۆرزه‌حمه‌ت چنگ ده‌كه‌ون. حكومه‌تی ئورشه‌لیم ده‌ترسێ، ده‌سه‌ڵاتدارانی حه‌ماس سوودی خراپ له‌و ڕهوانهكردنانه بۆ ئامانجی خۆیان وه‌رگرن، بۆ نموونه له ڕێگای دروستكردنی تونێلی هێرش بردنه‌وه. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش به‌رده‌وام كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانیش ڕێگرێكی تره،كه ئاوی ژێر زه‌وی له‌ناوچه‌كه‌دا زیاد بكات. له‌مانه‌ش زیاتر ئه‌و ئاوه‌ی هه‌یه، بێ گوێدانه هیچ شتێك تاڵان ده‌كرێ و ئاوی ده‌ریا دزه ده‌كاته ناو به‌نداوه‌كانی پاشهكهوتكردنهوه. جێی سه‌رسوڕمان نییه، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بانكی جیهانی هۆشداریی ده‌ده‌ن،كه‌رتی غه‌ززا له دوو ساڵی ئاینده‌دا ده‌ست نادات بۆ ژیان. ئه‌و گرفتارییه‌ی غه‌ززا له هه‌نووكه‌دا، ئیسرائیلیشی گرتۆته‌وه. ئاوه‌ڕۆی پیسی و چڵكاوی كه‌ناری ده‌ریا،له ڕێگای ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و ڕووی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه كه‌وتۆته ڕێ. له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌دا مرۆ هه‌وڵ ده‌دات بۆ نموونه له ڕێگای به‌ربه‌سته‌وه خۆی بپارێزێ. ده‌رئه‌نجام دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتی، شوێنێكی سه‌ره‌كی و به‌رایی داگیركردووه و به‌شێكه له بنه‌ماكانی ئاسایش. ئیسرائیل ده‌ستكه‌وت و قازانجی زۆری هه‌یه: ئه‌گه‌ر كاره‌كه ئه‌وه بێت ،كاریگه‌رانه ئاو به‌كاربهێنن، وا سوپاس بۆ بوونی زانیاریی و شاره‌زایی و ئه‌زموونی Knowhows ته‌كنیكیی زۆر، كه ده‌یان ساڵه له ئیسرائیل له‌به‌رده‌ستدایه وئیسرائیل یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان. به‌هاوكاری ئه‌و ئاوه‌ی له خوێ پاك ده‌كرێته‌وه، ده‌توانرێ به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كان فه‌راهه‌م بكرێ، به‌ڵام نه‌ك له بواری كشتوكاڵ دا. لێ ده‌ستگا و ئامێری له‌م چه‌شنه‌ش،وه‌ك ئامانجێكی به‌هێزی پهلاماردارهكانه. له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی جوله‌كه هه‌روه‌ها پشت به سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ده‌به‌ستێ. ڕووباری ئه‌رده‌ن و جلیل ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێرن له‌م بواره‌دا. بێگومان به‌هۆی كه‌م بارانییه‌وه ده‌ریاچه‌كه‌ش ئاوی كه‌مه وشك ده‌كات. دوورگه‌ی بچووك بچووك دروست بووه. له هه‌موو لایه‌كی ڕووباری ئه‌رده‌نه‌وه به‌رده‌وام شه‌ڕی دابه‌شكردن له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌رده‌ن هه‌یه. شانشینی ئه‌رده‌ن یه‌كێكه له وڵاته هه‌ره هه‌ژاره‌كانی دنیا له‌ئاودا و به‌رده‌وام ڕه‌خنه له ئیسرائیل ده‌گرێ، كه بێ شه‌رمانه خزمه‌تی خۆی ده‌كات له‌سه‌ر حسابی ئه‌رده‌ن.
ئێران
ڕووباره‌كان كه ئاویان پێدا نه‌ڕوا، كێڵگه‌یه‌ك، كه كه‌س داوای نه‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له بیابانێكی به‌رده‌ڵانی ده‌چێ ئاوی ژێر زه‌وی خوێیاوییه. زه‌ویوزاری وشكبووی دووره ده‌ست كه‌ده‌ست ناده‌ن بۆ نیشته‌جێبوون و به‌هۆی تۆڕنادوه/ڕه‌شه‌بای تونده‌وه،ڕادهماڵدرێ ـ كه‌مئاوی ئێران ڕوون و ئاشكرایه و له ته‌واوی وڵات دا هه‌ستی پێ ده‌كرێ و به‌رچاوه. ئه‌مه‌ش زیان و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه. هۆكاری ته‌نگژه‌كه هه‌مه‌لایه‌نه و زۆربه‌ی كات سروشت به‌رپرسیار نییه، به‌ڵكو ئه‌و مرۆڤه‌ی كه سه‌رچاوه پێویسته‌كان له به‌كاربردنی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌م وڵاته، كه دانیشتوانه‌كه‌ی له شۆڕشی 1979 ژماره‌كه‌ی 2 قات زیادی كردووه بۆ 80 ملیۆن زۆر دووره له بارودۆخی ئۆكۆلۆگییهوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا مه‌سه‌له‌كه لێره‌وه ڕوونه، ساڵانێكه ئێران به‌ده‌ست وشكبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامه‌وه ده‌ناڵێنێ. باران نابارێ و پله‌ی گه‌رما به‌نزیكه‌ی 2 پله به‌رزتر بۆته‌وه. به‌م بارودۆخه وڵات نزیكه‌ی %50 ئاوی سه‌ر ڕووی زه‌وی له‌ده‌ست داوه. به‌ڵێ له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرن، ئیسرافی پێوه‌ده‌كه‌ن.
ئه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و شارانه‌یه كه به‌رده‌وام گه‌وره ده‌بن. %70 ئێرانییه‌كان له ئه‌مڕۆدا، له ناوه‌ندی شاره پێشكه‌وتووه‌كان دا ده‌ژین. وا پێده‌چێ تینوویتییان به‌ری پێنهگیری و نه‌شكێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی داموده‌ستگاكان ناتوانن پێداویستییه‌كان دابین بكه‌ن، خه‌ڵكی خۆیان ئاو ده‌ردێنن،واته بیر لێ ده‌ده‌ن. كه به‌مه‌ش ئاوی ژێرزه‌وی پاشه‌كه‌وتكراو به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. كشتوكاڵ به‌ته‌واوی هیچ سوودی نه‌ماوه %90 ئاو بۆ كێڵگه و باخه‌كان به‌كاردێت،جوتیاره‌كان بێ مۆڵه‌ت ده‌ستیان به ئاوده‌رهێنان و بیر لێدان ده‌گات. له شوێنی دیكه ئه‌وه نییه. پێویسته كارخانه كشتوكاڵییه‌كان دایبخه‌ن، ده‌یان هه‌زار كه‌س ترسیان له‌سه‌ر بوونیان بۆ دروست بووه. له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا دووباره بهزموههرا سه‌ری هه‌ڵداوه، خه‌ڵك توڕه‌ن له پرسی گه‌نده‌ڵی و گازنده‌یی ده‌كه‌ن، خاوه‌ن زه‌ویوزاره گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاته‌كان ئاویان هه‌یه و ده‌ری دێنن بۆ كاروباری خۆیان و هیچ بۆ هاولاتی ئاسایی نامینیته‌وه. خراپ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رنه‌كه‌وتنی كشتوكاڵ و ئه‌قڵێتی خزمه‌تی خۆكردن، ده‌مێكه حكومه‌تی سه‌رقاڵ كردووه. سه‌رۆك حسن رۆحانی شه‌ڕی له‌دژی كه‌مئاوی كردۆته شا كاری خۆی و به دروشمی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوبهكارهێنان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م گرفتارییه هاوكات هۆكاری سیاسی هه‌یه: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا. به‌رامبه‌ر به‌مه ئێران ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خودی خۆی. خۆراكی وه‌ك گه‌نم ده‌بێت له‌ناوخۆی وڵات به‌رهه‌م بهێنرێ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران به‌نرخێك بكڕێ، كه له‌سه‌رووی نرخی بازاڕی جیهانییه‌وه بێت. ئه‌مه‌ش وا له جوتیار ده‌كات زیاتر له پێویست ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرێ. ئه‌وه ته‌نگژه‌كه ئالۆزتر ده‌كات، پرۆتێستهكان هه‌تا بێت كه‌ڵه‌كه‌تر ده‌بن. ئه‌مه‌ش كتومت ئامانجی ڕوونی ڕاگه‌یه‌ندراوی سزاكانی ئه‌مه‌ریكایه. واشینتۆن ده‌یه‌وێت چۆك به ئێران دابدات، بۆئه‌وه‌ی مه‌لاكان ناچار بكات بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. ئه‌و وه‌ڕسیی و بێزارییه‌ی له ئاكامی كه‌م ئاوییه‌وه دێ، دۆناڵد ترامپی وه‌ك دژه‌پاڵه‌وانی ڕژێم داناوه‌ـ ئه‌و نه‌یاره‌كه‌ی لاواز ده‌كات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی تاگه شپیگلی رۆژی
و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی