عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق سێ وەزارەتی وەك پشكی كورد داناوە كە لە كابینەكەیدا وەری بگرن و كوردیش لە هەوڵی ئەوەدایە بیكات بە 4 وەزارەت.
بەرپرسێکی نزیك لە عادل عەبدولمەهدی ئاشكرای كردووە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو 3 وەزارەتی بۆ كورد دیاریكردووە كە وەزارەتەكانی پلاندانان و كارەبای تێدایە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر پارتی داوای وەزارەتی نەوت و جێگری سەرۆك وەزیرانی كردووە وەك دوو پۆستی سیادی بەڵام شیعەكان داواكەیان رەتكردۆتەوە.
سەرچاوەیەكی بەرپرسی كوردیش لە بەغدا بە ئاژانسی راگەیاندووە لە ئێستادا كورد لە هەوڵی ئەوەدایە رێژەی وەزارەتەكانی زیاد بكات بۆ چوار وەزارەت.