به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ى ماوه‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌وه هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه و هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى دیاریكراودا ئۆتۆمبێله‌كه تۆمارنه‌كرێت ئه‌وا توشى سزاى یاسایى ده‌بن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌كراوه “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، كه تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بۆ یه‌كه‌مین جار ماوه‌ی 60 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه له‌ڕۆژی واژۆكردنی گرێبه‌ستی كڕیار له‌گه‌ڵ كۆمپانیادا، واتا مانگ هه‌ژمار ناكرێت‌و پشت به‌ڕۆژ ده‌به‌سترێت، به‌پێچه‌وانه‌وه توشی سزای یاسایی ده‌بن، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی دواكه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نیا یه‌ك ڕۆژیش بێت، بۆیه هه‌وڵ بده‌ن له‌كاتی دیاری كراودا ئۆتۆمبێله‌كانتان تۆمار بكه‌ن”.