ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیای ئێرانی بایكۆت ده‌كات

به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ڕێكخراوی به‌سیج وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیای ئێرانی بایكۆت ده‌كات.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا 20 بانك و كۆمپانیای ئێرانی به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی به‌سیج و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بایكۆت كردووه‌ كه‌ له‌ناو بایكۆتكراوه‌كاندا بانكی میلله‌ت، بانكی سینا، بانكی میهر، بانكی پارسیان ده‌بیندرێت و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاكانی نزیك له‌ سوپای پاسداران له‌ناو بایكۆتكراوه‌كاندان.

ئه‌مریكا پێشتریش كۆمپانیای ته‌راكتۆرسازی ته‌ورێز و كۆمپانیای فولادی موباره‌كه‌ی ئیسه‌فاهانیشی خستبووه‌ ناو لیستی ڕه‌شه‌وه‌.