كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بریاریدا چوار هه‌زار و چوارسه‌د سه‌یاره‌ی له بازاری چین بكێشێته‌وه به‌هۆی هه‌بوونی كێشه.
سایتی ئیلاف بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه چوار هه‌زار و چوارسه‌د ئۆتۆمبێل له بازاره‌كانی چین ده‌كێشێته‌وه به‌هۆی هه‌بوونی كێشه له پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تی ، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه ده‌كێشێته‌وه له جۆری ئێف جی كروزر كه مۆدیله‌كانیان له نێوان ساڵانی 2007تاوه‌كو 2013.
ئه‌وه‌ش بۆ دووه‌مین جاره له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ كۆمپانیای تۆیۆتا بریاربدات ئۆتۆمبێل له بازاره‌كانی بكێشێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵی رابردوو كۆمپانیای ناوبراو زۆرترین فرۆشیاری هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان .