بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، لهڕاگهیهنراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە سەرتاسەری عیراق رادەگیرێت، بهو هۆیەشهوه رۆژانە لەکاتی راگرتنی هێڵەکاندا کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەش رادەگیرێت.
لەڕاگەیەنراوهکهدا هاتووە: “وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە دامەزراوە حكومییەكان و هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە هێڵەكانی ئینتەرنێت بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی سێیەمی هەردوو قۆناغی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی لە سەرتاسەری عیراق رادەگیرێت”.
ئهوهشخراوهتهڕوو کە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە دوێنێوه 14-10-2018 تا 24-10-2018 و رۆژانە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تا كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتیانیش دەکاتەوە کە راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەکی کاتییە، بەڵام ئەمەش دەبێتە هۆی راگرتنی کاروباری پێدانەوە و دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لەو چەند کاتژمێرەدا.