لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراقدا ٤٤٤ ملیار دینار بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە

 
حکوومەتی عێراق لە بودجەی گشتیی وڵاتەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٩، بەشەبودجەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی دیاری کردووە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە مانگانە بڕی ٣٧ ملیار دینار لە بەشەبودجەی پێشمەرگە، خەرج دەکرێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید ھەروەھا رایگەیاندووە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩دا، ٤٤٤ ملیار دینار لە بودجەی گشتیی بەرگریی عێراقدا بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە.

بە وردبوونەوە لە بودجەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان، دەردەکەوێ، کە حکوومەتی عێراق کەمترین بەشی بۆ پێشمەرگە تەرخان کردووە.

بەشەبودجەی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان:

– پێشمەرگە، ٤٤٤ ملیار دینار.

– دژەتیرۆری عێراقی، ١٢ ھەزار کارمەند، ٧٠٠ ملیار و ٩١ ملیۆن و ١٨٧ ھەزار دینار.

– وەزارەتی بەرگری، ١٨٤ ھەزار کارمەند، حەوت تریلیۆن و ٨٦٥ ملیار و ٢٨٤ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دینار.

– حەشدی شەعبی، نۆ تریلیۆن و ٩٦٣ ملیار و ٥٧٥ ملیۆن و ١٧٠ ھەزار دینار.