بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند لابردنی سفره‌كان له‌سه‌ر دراوی عێراقی هێشتا له ئارادایه، ده‌شڵێت قه‌باره‌ی دراو له‌بازاره‌كانی عێراقدا ده‌گاته 44 ترلیۆن دینار.
عه‌بدولكه‌ریم حه‌سه‌ن شه‌نون به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رهێنان و گه‌نجینه له‌بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد” به‌پێی پڕۆژه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندی سێ سفر له‌سه‌ر دراوی ئێستای عێراق لاده‌برێن، هاوكات دراوه به‌ها گه‌وره‌كان نوێده‌كرێنه‌وه‌و دراوی ئاسنی ورده‌ش دروستده‌كرێت.
شه‌نون له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند عێراق له‌پرسی ده‌ركردنی دراودا ڕێگه‌یه‌كی دروستی نه‌گرتۆته‌به‌رو به‌وهۆیه‌وه دراوه بچوكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كارهێنراون، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و دراوانه تووشی له‌ناوچوون بوون، ده‌شڵێت له‌ئێستادا قه‌باره‌ی دراو له‌بازاره‌كانی عێراقدا ده‌گاته 44 ترلیۆن دینار.
پڕۆژه‌ی لابردنی سفره‌كان له‌سه‌ر دراوی عێراقی بڕیاربوو له‌ساڵی 2014 دا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی پێنج پارێزگای عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه پڕۆژه‌كه‌ی دواخست.