نرخی نه‌وتی برێنت كه دوێنێ له 82 دۆلار و 50 سه‌نته‌وه ده‌ستیپێكرد و گه‌یشته 82 دۆلار و 60 سه‌نت، به‌یانی ئه‌مڕۆ له 80 دۆلار و 27 سه‌نته‌وه ده‌ستیپێكرد. نرخه‌كه تا كاتژمێر 9:25 خوله‌ك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 1.23 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 81 دۆلار و 26 سه‌نت. هاوكات نه‌وتی خاوی ته‌كساس به 71 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA) دوێنێ رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ش ملیۆن به‌رمیل كه ده‌كاته رێژه‌ی سه‌دا 1.5 زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 410 ملیۆن به‌رمیل. ئه‌مه له‌كاتێكدایه چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوو ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل زیادبكات.
هاوكات به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا له‌چاو هه‌فته‌ی پێشتر، رۆژانه 104 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 11 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆماركردووه.
به‌م جۆره له‌ماوه‌ی 39 هه‌فته‌ی كۆتاییدا، به‌رهه‌می نه‌وتی خاو له ئه‌مریكا 33 جار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی ئۆپێك رایگه‌یاند، له‌مانگی ئه‌یلوولدا له‌چاو مانگی پێشتر، به‌رهه‌می رۆژانه 132 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 32 ملیۆن و 760 هه‌زار به‌رمیل. به‌پێی راپۆرتی بازاڕی نه‌وت بۆ مانگی ئه‌یلوول، بڕی خستنه‌ڕووی بازاڕی رۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 99 ملیۆن به‌رمیل.