له ره‌شنووسى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2019، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به 56 دۆلار دانراوه و به‌هاى دۆلاریش به هه‌زار و 182 دینار دیار كراوه.
به پێى ئه‌و ره‌شنووسه‌ى كه له‌لایه‌ن میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به 56 دۆلار دانراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، عێراق رۆژانه سێ ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رملیل هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كات، به 250 هه‌زار به‌رمیلى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه.
به‌هاى دیناریش به‌مشێوه‌یه دیار كراوه، هه‌ر دۆلارێك ده‌كاته هه‌زار و 182 دینار.
كۆى كورتهێنانى بوجه‌ى ساڵى 2019 به 22 تریلیۆن و 873 ملیار و 365 ملیۆن و 557 هه‌زار دینار خه‌مڵێنراوه.
له ڕه‌شنووسه‌كه‌ى بودجه ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه، “ئه‌م كورتهێنانه‌ى به زیادبوونى نرخى نه‌وتى خاوه و زیادبوونى رێژه‌ى هه‌ناردنى نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
پێگه‌ى سۆمه‌ریه نیوزى عێراقى ته‌واوى ره‌شنووسه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه رێژه‌ى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌كه له %12.68 و ده‌كاته هه‌شت تریلیۆن و تریلیۆن و 741 ملیار و 406 ملیۆن و 260 هه‌زار دینار.
به‌پێى ئه‌و ره‌شنووسه‌ى پڕۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2019 كه له‌لایه‌ن میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، رێژه‌ى %12 بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه.
له ره‌شنووسه‌كه‌دا رێژه‌ى %12.67 بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه به بڕى هه‌شت تریلیۆن و 741 ملیار و 406 ملیۆن و 260 هه‌زار دینار ده‌كات. له ره‌شنووسه‌كه‌دا دیار كراوه ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نیا بۆ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆكه.
جیا له‌مه‌ش 126 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان دیار كراوه و جیا له‌مه‌ش 102 ملیار و 361 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه، كه له بانكى ناوه‌ندى بۆ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له قه‌رزى بیانى وه‌رگیراوه.