به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لقێكی بانكی ( ستاندهرد چارته‌رد )ی به‌ریتانی له هه‌ولێر، ئه‌نده‌رۆس میلیتیۆ به‌رێوه‌به‌ری ستراتیژی پلاندانان و به‌رێوه‌به‌ری لقی بانكی ناوبراو له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقا و پاكستان ، شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌گه‌ڵ بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابووری پرسی كردنه‌وه‌ی لقێكی بانكه‌كه‌یان له هه‌ولێر تاوتۆ كرد .
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌رێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم ئاماده‌بوو , شاندی میوان باسیان له كردنه‌وه‌ی لقێكی بانكه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئیش و كاری بانكی به شێوه‌ی ستاندارد و جیهانی ئه‌نجام بده‌ن , وه هه‌رێمی كوردستانیشیان به ناوچه‌یه‌كی ئارام و گونجاو له قه‌ڵه‌مدا بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له بواری بانكی .
هاوكات وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به كردنه‌وه‌ی ئه‌م بانكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تیشی خسته‌ڕوو بۆ هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاریه‌ك له پێناوی زیاتر خزمه‌تكردن و پێشخستنی كه‌رتی دارایی و بانكی له كوردستان .