یەكێتیی ئەوروپا ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخاندەكات

یەكێتیی ئەوروپا ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەتووەكانی شەڕی داعش لە عێراق تەرخاندەكات.

لە راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ھاتووە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، پەیامێكی لە فێدریكا مۆگرینی بەرپرسی كارووباری ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا پێگەییشتووە و پشتیوانی یەكێتی ئەوروپای بۆ جارێكی دیكە ئاوەدانكردنەوەی عێراق دووپاتكردووەتەوە.

ھەروەھا مۆگرینی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، یەكێتی ئەوروپا ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەتووەكانی شەڕی داعش لە عێراق تەرخاندەكات.