ئاژانسی كورد ئۆیل بۆ یه‌كه‌مجار زانیاریی سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستێكی كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی روسی له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆكردووه، بڵاوده‌كاته‌وه.
بیلال سه‌عید ،به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵی كوردئۆیل به خه‌ندان-ی راگه‌یاندوە: “به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوون، گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان كۆمپانیای گازپرۆمی روسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه مانگی رابردوو سه‌رۆكی هه‌رێم له روسیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بلۆكی ژماره (56)ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و (80%) پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی له بلۆكی هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ستهێناوه.
راشیگه‌یاند: “یه‌ده‌گی كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی (100) ملیۆن ته‌ن ده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌پێی نه‌خشه‌ی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم خاوه‌نی (57) بلۆكی نه‌وته، كه له‌و ژماره‌یه‌دا ته‌نیا (8) بلۆكی نه‌وت ماوه‌ته‌وه له هه‌رێم، كه بدرێته كۆمپانیاكانی نه‌وت، دوایین بلۆكی نه‌وت كه بلۆكی ژماره 56 به‌پێی گرێبه‌ستێك دراوه‌ته كۆمپانیای گازپرۆمی روسی.
كۆمپانیای گازپرۆمی روسی پێشتر له دوو كێڵگه‌ی نه‌وتیی گه‌رمیان و شاكه‌ل كاری كردووه و له‌م دواییه‌شدا له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بارزانی بۆ ڕوسیا، به‌رپرسانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه‌دا گرێبه‌ستیان واژۆ كرد.