بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ سێشەممە، خەرجكردنی پێشینەیەكی نوێی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند كە بڕەكەی 3 و 5و 8 و 10ملێۆن دینارە پێشینەكەش لەڕێی كارتی ئەلكترۆنیەوە دەدرێت.
لەبەیاننامەیەكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە ڕایگەیاند: پێشینەیەكی نوێ بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ 4808خانەنشین خەرجكراوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە پێدانی پێشینەكە لەڕێی ئاگاداركردنەوەی خانەنشینەكە دەبێت دوای ئەوەی تەواوی ڕێكارەكان دەكات بۆ پێدانی پێشینەكە و خەرجكردنی لەڕێی ئامرازی پێدانی ئەلكترۆنی دەبێت.