سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە داخستنی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لەو وڵاتە گوتی ئەنقەرە هیچکاتێ ئیتر پێویستی بە پاڵپشتیی ئەو سندووقە نابێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوێنێ یەکشەممە لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە یارمەتییەک لە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بۆ قەرەبووکردنەوە و چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستای ئابووریی تورکیا وتی: “تورکیا دۆسیەی ئەو سندووقەی بەستووە و بۆ جارێکی دیکە نایەتەوە گۆڕێ”.
ئەردۆغان بە ئاماژە بەوەی کر ساڵی 2013 هەموو قەرزەکانی بە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو داوەتەوە و ڕای گەیاند: “تورکیا هێشتا مەودایەکی زۆری تا وەرگرتنی قەرز، یان پشتیوانیی تەکنیکی (دارایی) ئەو سندووقە نابێت”.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا و پاش گرتنەبەری هەندێ گەمارۆ بەسەر تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە، بەهای لیرە لە بەرانبەر دۆلاردا دابەزی و ئەمەش قۆناغێکی دیکەی قەیران و داتەپینی ئابووریی تورکیا بوو، ئەم دۆخە گەیشتە ئاستێک کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە خەڵکی تورکیا کرد، دۆلار، یۆرۆ و زێڕەکانی خۆیان بکەنە لیرە، هەتا حکوومەت باشتر بتوانێ بەرەنگاری ئەو قەیرانە ببێتەوە.
ئێستا هەر 6.18 لیرەی تورکی بەرانبەرە بە یەک دۆلاری ئەمریکی.