یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان سهردانى بهغدایان كرد و لهگهڵ یەکێتی بازرگانییهكانى عێراق کۆبونەوە و تیایدا داوایان لێكرا دەسەڵاتی خۆیان بەکاربھێنن بۆ لابردنی ئەو خاڵە گومرگیانەی لە نێوان شارەکانی ھەرێم و عێراق دانراوە.
ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دھۆک و ئەندامی یەکێتێ ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان ڕاگەیاند “لەئێستادا گومرگی سەفرا لابراوە، بەڵام ئەو گومرگە ھاتۆتە نێوان ھەولێر-کەرکوک و سلێمانی – کەرکوک کە ھەربارێک دەڕوات بۆ شارەکانی خواروی عێراق گومرگ دەکرێتەوە”.
راشیگهیاند: “ئەو خاڵه گومرگیانهش بە ئارەزوی خۆیان پاره لە بازرگانان وەردەگرن ھیچ پێناسەیەکی گومرگیان نیە، ئێمەش داوامنکرد تەنھا لە خاڵە سنورییەکان گومرگ وەربگیرێت لەنێوان شارەكاندا نەمێنێت، ئەوانیش پێیان باشە کە لابرێت و ھەوڵی خۆیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدەن “.
رونیشیكردوه “ھەر مادەیەک کە لە سنورەکانی ھەرێم گومرگ دەکرێت و بچێتەوە شارەکانی خواروی عێراق دووباره گومرگ دەکرێتەوە، ئەوهش بازرگانانی عێراقی بێزارکردووە، کە ھەر كاڵایهك لە سنورەکانی ھەرێم هاوردهبكهن گومرگ دەکرێتەوە حکومەتی عێراقی کار لەسەرئەوە دەکات، کە ھەموو بازرگانان کارەکانیان بەرنەوە بەسڕە سنورەکانی ھەرێم لاواز بکەن”.
ئاماژەی بەوەشدا “ئێمە داوامانکردووە کە حکومەتی ھەرێم قسەلەسەر ئەوبابەتە بە جدی بکات لەسەر لابردنی گومرگی نایاسای لەنێوان شارەکاندا بكات”.
لەئێستادا حکومەتی عێراق بۆ ھەربارێک كهھەرێمی کوردستانەوە بڕواتە خواروی عێراق گومرگ دەکرێت بەپێی جۆری مادەکە گومرگه گومرگەکەی جیاوازە.