ئه‌مڕۆ 7ی تشرینی یه‌که‌می 2018 بانکی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند که له چاپی نوێ‌دا گۆڕانکاری له دراوه‌کانی (25000، 10000، 1000، 500 و 250)دیناری کردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاپه کۆنه‌کان له بازاڕه‌کاندا بکشێنرێنه‌وه.
له‌چاپه نوێیه‌که‌دا گۆڕانکارییه‌کان به‌مشێوه‌یه‌ن (25000، 10000، 500 و 250) دیناری جیاواز له پێشتر که واژۆی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی له‌سه‌ربوو، له چاپی نوێ‌دا ته‌نیا ناوی پارێزگاری له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها به‌رواری (الهجری و المیلادی) گۆڕاون بۆ (1440ه-2018م).
ده‌رباره‌ی (1000) دیناریش رووی کاغه‌زی پاره‌که گۆڕاوه و دروشمی (ادراج اهوار واثار جنوب العراق على لائحة التراث العالمي) زیادکراوه له‌بری وێنه‌ی دیناری ئیسلامی که له چاپه‌که‌ی پێشوودا هه‌بوو، هه‌روه‌ها ناوی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی له‌جێگه‌ی واژۆکه‌ی دانراوه و به‌رواری (الهجری و المیلادی) گۆڕاوه بۆ (1440ه-2018م).
بانکه‌که له 4ی تشرینی یه‌که‌می 2018 رایگه‌یاند که بڕێکی گه‌وره له دراوی ورد ده‌خاته بازاڕه‌وه له هه‌فته‌ی داهاتوودا که دراوه‌کان گۆڕانکاری لهشێوهیاندا کراوه.