عێراق 4 ملیار دۆلار پشتیوانی لە ئابوری میسر دەكات

رۆژنامەی (یوم السابع)ی میسر لەزاری سەرچاوەیەكەوە لەبانكی ناوەندی میسر ئاشكرایكرد، عێراق چوار ملیار دۆلار پشتیوانی لە ئابوری میسر دەكات.
لەماوەی رابردوودا حكومەتی بەغدا رایگەیاند، لەمساڵدا دەبێتە یەكێك لەوڵاتانی كۆمەك بەخش.
ئابوریناسانی عێراق رەخنەیان لەهەوڵەكانی حكومەتی بەغدا گرت كاتێك رایگەیاند، هاوكاریی وڵاتان دەكات، ئابوریناسان داوایان لەحكومەتی بەغدا كرد، پێویستە عێراق هاوكاریی هەژاران بكات و بێكاریی كەمبكاتەوە، نەك كۆمەك ببەخشێتە وڵاتانی تر.