وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران ئاشكرایدەكات، وڵاتەكەی لەریزبەندی ئەو 10 وڵاتەی جیهاندایە كە زۆرترین مریشكو هێلكە بەرهەم دەهێنن، هاوكات سەرچاوەیەكی سەرەكی دابینكردنی ماستە لەناوچەكەدا.
محەمەد حجەتی وەزیری كشتوكاڵی ئێران رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە بەتایبەتی لەساڵی رابردوودا هۆكارێكی گەورە بووە بۆ ئەوەی زۆربەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دابخرێن، هەر ئەوەش وایكردووە بەرهەمی مریشكو هێلكە لەبازارەكاندا كەمبێتەوەو دواجاریش بێتە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانی.
وەزیری كشتوكاڵی ئێران داواشی لەپزیشكانی ڤێتێرنەری وڵاتەكەی كرد، هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە بخەنەگەڕ، بۆ ئەوەی ئابووری نیشتیمانەكەیان برەوپێبدەنو یەكەكانی بەرهەمهێنان بكەونەوە كار.