ئه‌مرۆ شاندێکى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفڕانسێکى ئابووریی ده‌گه‌نه میرنشینی دوبه‌ى . له‌وباره‌یه‌وه (شیلان خانه‌قا ) نوێنه‌ری بازرگانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئیمارات رایگه‌یاند:” که ئه‌مرۆ شاندێکی وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم که له وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم و شاندێکی یاوه‌ری ، بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفڕانسێکى ئابووریی ده‌گه‌نه دوبه‌ى. وتیشیى :” ئه‌م کۆنفرانسه ئابورییه به‌هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی بازرگانى هه‌رێم له دوبه‌ى و ژوورى بازرگانى دوبه‌ى ساز کراوه، و بریاره 6/11 ، کۆنفڕانسه ئابوورییه‌که له دوبه‌ى به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌شیدا که مه‌به‌ست له سازکردنی ئه‌و کۆنفڕانسه ئابوورییه له دوبه‌ى، بۆ پته‌و کردنی ئه‌وپه‌یوه‌ندیه ئابوری و بازرگانیانه‌یه‌کان که حکومه‌تی کوردستان دایمه‌زراندووه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و میرنشینی دوبه‌ی.
گوتیشی:” له کۆنفرانسه‌که‌دا هه‌ر یه‌که له سه‌فیری عێراق و خاوه‌نکار و بزنسمان و کۆمپانیاکانى میرنیشینى ئیماڕات و نوێنه‌رانی بازرگانی وڵاتانی جیهان که بنکه‌یان له میرنشینی دوبه‌ی هه‌یه ئاماده ده‌بن.
خانه‌قا گوتیشی:” ئه‌م کۆنفرانسه درێژه پێده‌ری ئه‌و سه‌ردانه‌ی پێشوتره که له مانکی 6ی رابردووی ئه‌م ساڵ دا شاندێکی وه‌زاره‌تی بازرگانی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی دوبه‌ی کردبوو ئه‌م کۆنفرانسه به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی ساڵانه‌یه هه‌ندێک لایه‌نی تایبه‌ت پێی هه‌ڵده‌سن له دوبه‌ی که هه‌ر ساڵه‌ی بۆ وڵاتێک دا ئه‌نرێت که له بورای ئابوری دا گه‌یشتوونه‌ته مه‌رحه‌له‌ی پێشکه‌وتن و له‌بورای ئابوری دا پێشده‌که‌ون و له بورای وه‌به‌رهێناندا کار ده‌که‌ن .ئه‌م ساڵیش کور دستان دیاری کراوه بۆ ئه‌و کۆنفرانسه ئابوری یه .