خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەنادیە موراد بەخشرا


خەلاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار بەکوردێک بەخشرا کە نادیە موراد کچە کوردی ئێزیدییە.

ئاوێنە: خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠١٨ بەهاوبەشی بەخشرا بەنادیە موراد کچە کوردی ئێزیدی‌و پزیشکێکی کەنغۆلی بە ناوی موکویی،

ماڵپەڕی خەڵاتی نۆبڵ رایگەیاند ئەم خەڵاتەیان لەبەر ئەوە بەم دو چالاکوانەی دژ بەتوندوتیژی بەخشیوە کە هەوڵی شێلگیرانەیان داوە بۆ ئەوەی جیتر توندوتیژی سێکسی وەک چەکێک لەکاتی جەنگدا بەکارنەهێنرێت.

نادیە موراد یەکێکە لەقوربانیانی تاوانەکانی جەنگ کە لەلایەن داعشەوە وەک کەنیزەک مامەڵەی لەگەڵ کرا، پاش هەڵاتنی لەدەستی داعش، ئەو نەریتە کۆمەڵایەتییەی رەتکردەوە کە بێدەنگ بێت و شەرم بکات لەباسی ئازارەکانی ئەو لەجیاتی قوربانییەکانی دیکەش دەنگی بەرز کردەوە.