بانزینی بازرگانی لە شاری سلێمانی نرخەکەی بەرزدەبێتەوە و بۆ ھەر لیترێک زیاتر لە ٢٥ دیناری چۆتەسەر.
سۆران غەفور ، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەلێدوانێکدا بەسایتی ژووری بازرگانی ڕاگەیاند” بەرزبونەوەی نرخی بانزین پەیوەندی بە بۆرسەی جیھانیەوەھەیە، تەنھا لە سلێمانی گران نەبوە”.
ڕاشیگەیاند” لەسلێمانی تەنھا بانزینی بازرگانی ھەیە ھی حکومیمان نیە بۆیە گرانبووە چونکە لەبۆرسەی جیھانیش گرانبووە وە نرخی نەوتیش بەرزبۆتەوە ئەمانە ھۆکارن بۆ ئەوەی نرخی ھەرلیترێکی بانزین گرانبوبێت”.
سێ جۆر بانزین لەوێستگەکانی سوتەمەنی دەفرۆشرێت، نۆرماڵ ،موحسن،سوپەر کە ھەریەکێک لەو جۆرانە نرخێکیان ھەیە ھەرزانترینیان نۆرماڵە کە لیترێکی ٧٠٠ دینار بوو ئێستا بە ٧٢٥ دینارە و محسن لە ٧٧٥ دینارەوە بووە بە ٨٠٠ دینار وە سوپەر لە ٨٥٠ دینارەوە بووەبە ٨٧٥ دینار.
بەھمەن قادر نوێنەری وێستگەکانی بانزین لەشاری سلێمانی بە سایتی ژووری بازرگانی وت”نرخی بانزین بەھۆکاری بۆرسەی جیھانی بەرزبۆتەوە،ماوەی یەک مانگ ئێمە لەبەر خاتری قائیمقامێتی سلێمانی نرخامان بەرز نەکردەوە کە بۆ ھەر ١ دۆلارێک ٨ دینار لەسەر ئێمەیە بەڵام لەئێستادا ناچارین چونکە نرخی بانزین لە بۆرسەی جیھانی گرانبووە”.
وتیشی” لەئێستادا بەندەری گەروی ھورمز ئەو کەشتیانەی کە لەدوبەیەوە دەھاتن بۆئێرە لەئێستادا ناوێرن بێن، ئەوەی لەتورکیاشەوە دێت زۆر گرانە تۆنی ٩٤٠ دۆلارە، وە بەنزینی ئێرانیش لەئێستادا بەھۆی ئەو گەمارۆیەی لەسەرێتی کەمیکردۆتەوە بانزینە باشەکە نانێرێت زۆر بەکەمی دەینێرێت”.
لەئێستادا نرخی بانزین لەوێستگەکانی فرۆشتن بۆ ھەر لیترێک ٢٥ دینار زیادی کردووە.