وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: “7 بانكی ناوه‌ندیی ئه‌ورووپا پرسی پێكهێنانی میكانیزمی داراییی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ ئێران قبووڵ كردووه كه دواتر ئه‌و میكانیزمه ده‌گۆڕدرێت بۆ پێكهاته‌یێكی دامه‌زراوه‌ییی دیاریكراو”.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی پێكهێنانی میكانیزمی تایبه‌ت به مه‌ستی ئاسانكاری له پرسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌و پرسه له‌لایه‌ن 7 بانكی ناوه‌ندیی ئه‌ورووپا قبووڵ كراوه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا، به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئه‌و پرسه هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان خستوووه‌ته‌گه‌ڕ.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: فێدریكا مۆگرینی نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه پێی ڕاگه‌یاندوووه “ئه‌و میكانیزمه ته‌نها بۆ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نییه به‌ڵكوو گشت ئه‌و وڵات و كۆمپانیایانه‌ی ده‌یانه‌وێت بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بده‌ن ده‌توانن ئه‌و میكانیزمه تایبه‌ته به‌كار بهێنن”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه تێکڕای ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كار ده‌كه‌ن ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌وه گواستنه‌وه‌ی پاره ئه‌نجام بده‌ن كه زۆر قازانجی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێت مامه‌ڵه به دراوی دۆلار ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمه ته‌نها مامه‌ڵه به دراوی یورۆ ده‌كات بۆیه ده‌بێته ڕێگه‌چاره‌یێكی باش بۆ هه‌ڵگرتنی سه‌پاندنه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كه‌رتی بانک.