ئۆباما: دەبێت ئۆتۆمبێل بە بێ‌ سوتەمەنی كاربكات

باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌وتاری‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر بابه‌تی‌ سوته‌مه‌نی‌ و رایگه‌یاند، تاكه‌ ڕێگا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی گاز ئه‌وه‌یه‌ ئۆتۆمبێل به‌یه‌كجاری‌ سوته‌مه‌نی به‌کار نه‌هێنێت.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ وتاره‌كه‌یدا له‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵاته‌كه‌ی‌ داوای له‌ کۆنگرێس کرد سندوقی ئاسایشی وزه‌ پێکبهێنن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ته‌کنه‌لۆژیای نوێ بۆبه‌رهه‌مهێنانی‌ ئۆتۆمبێلێك كه‌ به‌بێ سوته‌مه‌نی‌ كار بكات.
لێدوانی‌ ئۆباما و جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی‌ له‌كاتێكدایه‌، چاودێران چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌مریكا چیتر بۆ سوته‌مه‌نی‌ به‌تایبه‌تی‌ نه‌وت پشت به‌ خۆی ببه‌ستێت.