بەڕێز د.بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاڕاستەی بەڕیزتان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆک کۆماری عێراق.
بەو هیوایەی هەڵبژاردنی بەرێزتان ببێتە هۆکاری تۆکمەکردنی یەکڕیزی گەلی کوردستانو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانو حکومەتی ناوەندی عێراقو ببێتە مایەی بوژانەوەی ئابوریو بەدیهێنانی ئاشتیو خۆشگوزەرانی بۆ هەموو گەلانی عێراق.
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی
٣ / ١٠ / ٢٠١٨