راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت چه‌ند هۆکارێک بۆته‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته له بازاڕه‌کاندا که گرنگترینیان بریتیه له‌وه‌ی ”به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی پێنجوێن ئه‌مساڵ زۆر که‌مه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌وه”.
وه‌سفی خه‌لیل، راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ساڵانه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆ زۆر بێت حکومه‌تی هه‌رێم رێگیری ئه‌کات له‌وه‌ی به‌رهه‌می هاورده بێته بازاڕه‌کانه‌وه به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می سه‌وزه و ته‌ماته، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌ماته‌ی ناوخۆ بڕه‌که‌ی زۆر که‌مه و حکومه‌تی عێراقیش رێگره له‌وه‌ی ته‌ماته بێته بازاره‌کانه‌وه”.
وه‌سفی خه‌لیل وتیشی ”ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ته‌ماته له‌خانووه پلاستیه‌کان بچێنرێت ده‌توانرێت زیاد له پێداویستی ناوخۆی بازاره‌کانی کوردستان دابین بکرێت به‌ڵام جوتیاران ته‌ماته ناچێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێکی زۆری ئه‌وێت و قازانجێکی که‌میش ئه‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ یارمه‌تیه‌کی جوتیاران ناردرێت”.
راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له وڵاتان حکومه‌ت هانی جوتیاران ده‌دات و یارمه‌تیان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ زیادبێت، حکومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌یتوانی یارمه‌تی جوتیاران بات له رێگای پێدانی تۆی ته‌ماته یان یان نایلۆنی خانوه پلاستیه‌کان یاخود هه‌رشتێک ببێته هاندان و هاوکاری بۆ جوتیاران به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر بکرێت جوتیار ئه‌توانێت له 10 خانووی پلاستیکی دوان بکاته ته‌ماته به‌مه‌ش تۆش ئه‌م کێشانه نه‌ده‌بوین.
وه‌سفی خه‌لیل وتیشی ”ساڵانی که ئه‌م کاتانه جوتیارانی خۆمان و به‌تایبه‌تی جوتیارانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان ئه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماته له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه هاورده نه‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می زۆریان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌رهه‌میان که‌مه بازرگانان هه‌ر له‌سه‌ر کێلگه‌کان ته‌ماته ئه‌کڕن و به‌مه‌ش ته‌ماته ناچێته عه‌لوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ بریاری هاورده‌کردنی ته‌ماته‌ی ده‌رکردوه”.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی رایگەیاند: “لەئێستادا لەناو عەلوەی سلێمانی نرخی تەماتە بەرزبۆتەوە، نرخى کیلۆیەک له نێوان ١٣٠٠ دینار تا ١٧٠٠ دینار یاریدەکات”.
وتیشی: “ئێران بەھۆی کەمبوونی به‌رهه‌مى تەماتە و بەرزبونەوەی نرخ لە ووڵاتەکەی، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران هه‌نارده‌ى تەماتەی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی قەدەغەکرد، بۆ ھەموو سنورەکانی نەک بە تەنھا عێراق و ھەرێم”.
شایانه‌ی باسه تەماتە كە یەكێكە لەو بەرهەمانەی زۆرترین خواستی لەسەرە و ڕۆژانە بە دەگمەن ماڵ هەیە كیلۆیەكی لێ گل نەداتەوە، كەچی تا ئێستە نەك هەر نەتوانراوە لەو بەرهەمەدا كوردستان پشت بەخۆی ببەستێت، بەڵكو ئامارەكان دەری دەخەن كە بەرهەمی تەماتەی ناوخۆ كەمی كردووە و ئەمساڵیش بەهۆی ئافاتەوە چاوەڕێ دەكرێت كەمتر ببێتەوە.