وابڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال له ده‌باشان ساڵیادی شكۆی نیشتمان به‌ڕێوه‌بچێت.
محه‌مه‌د سابیر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند “سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی شكۆی نیشتمان سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ر مه‌زاری مام له ده‌باشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
وتیشی “له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی مه‌ولود بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.