گه‌لاكسی‌ (فۆر ئێس) نمایشكرا

كۆمپانیای‌ سامسۆنگی‌ كۆری‌ تایبه‌ت به‌ درووستكردنی‌ مۆبایل، نوێترین جۆری‌ مۆبایلی‌ گه‌لاكسی‌ نمایشكرد، به‌ناوی‌ گه‌لاكسی‌ (4S).
ئه‌و مۆبایله‌ وه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌ئاره‌زوومه‌نده‌كانی‌ باسی‌ لیوه‌ ده‌كه‌ن، ته‌نك تره‌ له‌ جۆره‌كانی‌ تر به‌ڵام به‌هێزتره‌‌و شاشه‌كه‌ی‌ گه‌وره‌تره‌و دوو كامێرای‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا به‌هه‌ردووكیان وێنه‌ بگرێت.
جگه‌ له‌وانه‌ش چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌ سه‌رنج ڕاكێشی‌ تێدایه‌، له‌وانه‌ ته‌نها به‌ نزیكخستنه‌وه‌ی‌ په‌نجه‌كانت ئۆپشنه‌كان كارا ده‌بن‌و پێویست ناكات به‌ده‌ست لێدان كارایان بكه‌یت، له‌كاتی‌ كارپێكردنی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییشدا به‌ته‌نها چاو له‌سه‌ر لادانێك مۆبایله‌كه‌ ڤیدۆكه‌ ده‌وه‌ستێنێت، چونكه‌ ده‌زانێـ له‌و كاته‌دا تۆ چاوت له‌سه‌ر ڤیدۆكه‌ نییه‌.
جگه‌ له‌وه‌ش له‌كاتێكدا ده‌ته‌وێت وێنه‌یه‌ك به‌كامێرا 13 مێگا پێكزڵییه‌كه‌ی‌ بگریت، ئه‌و ده‌نگه‌ش ڕیكۆرد ده‌كات كه‌ له‌و كاته‌دا هه‌یه‌‌و دواتر له‌كاتی‌ بینینه‌وه‌ی‌ وێنه‌كاندا گوێت له‌ده‌نگه‌كانیش ده‌بێت له‌كاتی‌ وێنه‌گرتنه‌كه‌دا.
ئه‌و مۆدێله‌ نوێیه‌ی‌ گه‌لاكسی‌ له‌ كۆنفرانسێكدا له‌ هۆڵی‌ موزیكی‌ رادیۆ سیتی‌ له‌شاری‌ مانهاتنی‌ ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و 155 وڵاته‌ی‌ جیهان مۆبایله‌كه‌ی‌ سامسۆنگی‌ تێدا ده‌فرۆشرێت.
به‌وته‌ی‌ چاودێرانی‌ بواری‌ بازاڕی‌ مۆبایل‌و ئامێره‌ زیره‌كه‌كانی‌ تر، سه‌ركه‌وتن یان شكستهێ،انی‌ ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی‌ مۆبایلی‌ گه‌لاكسی‌ جه‌نگی‌ درێژخایه‌نی‌ نێوان هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیای‌ جیهان له‌بورای‌ مۆبایلدا، ئه‌یپڵ‌و سامسۆنگ یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌.