بۆ یەکەمجار تورکیا بە رۆبڵی رووسیی گەنم لە رووسیا دەکڕێت


لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی شیکردنەوەی سۆڤئیکۆنەوە کە بارەگاکەی لە رووسیایە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە تورکیا بە رۆبڵی رووسیی ٣٠ هەزار تۆن گەنمی پرۆتین بەرز لە رووسیا دەکڕێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەهای هەر تۆنێک لەو گەنمە نزیکەی ١٧ هەزار رۆبڵە و جەخت لەوەکراوەتەوە لە رێگەی ئەنجامدانی بازرگانی بە دراوی نیشتمانیی پارە لە نێوان لایەنەکاندا دەمێنێتەوە و زیانەکان کەمدەبنەوە.