نرخی تەماتە لەناو عەلوەی سلێمانی بەرزدەبێتەوە و ھۆکارەکەشی بۆ بڕیارێكى ئێران دهگهڕێندرێتهوه.
عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی رایگەیاند: “لەئێستادا لەناو عەلوەی سلێمانی نرخی تەماتە بەرزبۆتەوە، نرخى کیلۆیەک له نێوان ١٣٠٠ دینار تا ١٧٠٠ دینار یاریدەکات”.
وتیشی: “ئێران بەھۆی کەمبوونی بهرههمى تەماتە و بەرزبونەوەی نرخ لە ووڵاتەکەی، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران ههناردهى تەماتەی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی قەدەغەکرد، بۆ ھەموو سنورەکانی نەک بە تەنھا عێراق و ھەرێم”.
ئاماژەی بەوەشدا کە داوایان لە پارێزگاری سلێمانی کردووە رێگری بکرێت لەو بەرھەمی تەماتەیەی ئێستا لە پێنجوێن ھەیە تا نەڕوات بۆ خواروی عێراق، بەڵکو بێت بۆ شاری سلێمانی و لهناوخۆ بهكاربهێنرێت.