وەزیری دەرەوەی عێراق جەختى لەوەکرده‌وه، کە بەغدا نە بە راستەوخۆ و نە بە ناڕاستەوخۆ بەشداری لە گەمارۆی سەر ئێران ناکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی روسیا ئەلیەوم رۆژى دووشەممە، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق وتی”عێراق راستی جوگرافی لەگەڵ وڵاتانی درواسێ لەبەرچاو دەگرێت و خۆی لە دەستێوەردانی سەروەریەکانیان دوور دەخاته‌وه.”
جەعفەری ئاماژەى بەوەشکرد، کە عێراق خاوه‌ن ئەزمونە لەگەڵ گەمارۆدا لەنێوان ساڵانی 1990بۆ2003″چونکە گەمارۆ دەسەڵاتداران لاواز ناکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر خەڵک دەبێت و نامانه‌وێت بەشداربین لە هاوکێشەیەک زیان بگەیه‌نێتە مرۆڤەکان.”
بڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه قۆناغێكى دیكه‌ى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكات و ئێرانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌روى هورمزدهكات.