كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانیى زیاد ده‌كات

 
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با زیاد ده‌كات و رۆژانه‌ 19 تا 21 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیى ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا  وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌ و كه‌مبونه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با، سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ 19 تا 21 سه‌عات له‌ رۆژێكدا زیاد ده‌كرێت”.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، زیادبوونی كاتی پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ مه‌راسیم و بۆنه‌ و یاده‌كانه‌وه‌ نیه‌و پێویست ناكات هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن پروپاگه‌نده‌ی پێوه‌ بكه‌ن.