قاسم محه‌مه‌د بڕیارده‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا له ده‌ستگرتنی كوه‌ێت به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه عێراقیانه‌ی كه كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وتی تێدایه .
قاسم محه‌مه‌د به ئاژانسی ئێخبارییه‌ی راگه‌یاند كه كوه‌یت ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه نه‌وتییه زه‌به‌لاحانه‌دا بگرێت كه ده‌كه‌ونه ناو خاكی عێراق
وتیشی‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو كوه‌یت كاری له‌و جۆره بكات ئه‌وا مانای پێشه‌لكردنی سه‌روه‌ری عێراقه و كه‌س به‌و جۆره ره‌فتاره‌ی كوه‌ێت رازی نابێت . بڕیارده‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌لێت ئه‌گه‌ر هه‌ر كێلهگهیهكی نه‌وتی كوه‌ێت ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، ده‌كرێت له رێگه‌ی گفتوگۆ و دبلۆماسیه‌ت بگه‌رێندرێته‌وه .
لای خۆشیه‌وه جه‌وا بزونی جێگری پارێزگاری به‌سڕه رایگه‌یاندووه كه كوه‌یت ده‌ستی به‌سه‌ر یازده كێڵگه‌ی نه‌وتی عێراقدا گرتووه .
له ئێستاشدا كوه‌ێت به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رقاڵی دیاریكردنی سنوورەكانیهتی له‌گه‌ڵ عێراق .