پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29-9-2018، له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا، بەئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌و سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور‌و بریکاری وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سلێمانی‌و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانی هاوچەرخی دانرا، كه یه‌كێكه له‌پڕۆژه ستراتیژییه گرنگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان‌و عیراقیشدا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بەساتێک وەستان بەبێدەنگی بۆگیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستیپێکرد، پاشان سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی دوای پێشوازیكردن له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی رێوره‌سمه‌كه به‌ناوی ژووری بازرگانییه‌وه سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی حكومه‌تی كرد كه هاوكاریانكردون له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌داو له‌وته‌یه‌كدا گرنگی پڕۆژه‌ی گه‌نجینه‌ی بازرگانی هاوچه‌رخی له‌سلێمانی روونكرده‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی گرنگه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و له‌سه‌ر رووبه‌ڕی 393 دۆنم بنیاد ده‌نرێت و كه خۆی له 562 گه‌نجینه‌ی هاوچه‌رخی جۆراو جۆردا ده‌بینێته‌وه”.
دواتر خەسرەو کەمال، بریکاری وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار لەوتەیەکدا ئەوەی رونکردەوە کە “ئەم پرۆژەیە لە ماستەر پلانی شاری ٢٠٢٠ کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی لەسەر ڕوبەری ٢٠ ھەزار دۆنم جێبەجێ دەکرێت، ئەنجامدانی ئەم گەنجینانەش بەشێکە لەو ڕوبەرەو ھەمو خزمەتگوزاریەکانی ماستەر پلانی شاری٢٠٢٠ی تیا دەبێت”.
دواتر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر گرنگی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین بۆ بنیادنانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و بازرگان و به‌ڵنده‌رانه‌ی كرد كه به‌شداریان له بنیادنانی ئه‌م پڕۆژه ستراتیجییه‌دا كردوه، وتیشی: ئه‌مه هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره‌و ئه‌و قسانه‌مان بۆ ده‌هێنێته‌دی كه ده‌ڵێت كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها وتی: راسته ئه‌و چوار ساڵه‌ی پێشوو هه‌رێم رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی زۆر قوڵ بووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرێك له پڕۆژه‌كان له كاركه‌وتن و كاركردن تێیاندا وه‌ستا، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك توانیمان هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانه قورسه بێنینه ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌به‌ره پڕۆژه‌كان بخه‌ینه‌وه‌گه‌ڕو كاركردن تیایاندا ده‌ستپێبكاته‌وه‌و به‌ره‌به‌ره ئارامی بۆ هه‌رێم بگه‌ڕێنیینه‌وه كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كه‌می هه‌لی كار نائارامی رووی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كردبوو، هه‌روه‌ها وتی: سوپاس بۆ خوا توانیمان به هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك هه‌رێم به‌ره‌و ئارامی بگه‌ڕێنینه‌وه‌و له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كان و ئارامی ته‌واوه‌تی هه‌نگاو ده‌نێت كه ده‌بێت هه‌موومان هاوكاربین.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: ئه‌مڕۆش كه به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ئاوا ستراتیجی و گه‌وره داده‌نێین ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و بنیادنانه‌وه‌و گه‌شه‌كردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.
قوباد تاڵه‌به‌تی ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه ژێرخانێكی تۆكمه بۆ شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی دروستده‌كات، كه رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شه‌كردنی هه‌رێم و بوژانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان و دابینكردنی پێداویستی بۆ بازاڕه‌كانی باشوری عیراقیش كه ئه‌وه بۆ ئابوری هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ و كاریگه‌ره.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: پێویسته حكومه‌ت هاوكاری ته‌واوی بازرگانان و سه‌رمایه‌داران بكات، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی كارئاسانی و هاوكاریكردنیان له ئه‌نجامگه‌یاندنی پڕۆژه‌كانیان و كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن، حكومه‌ت له رێگه‌ی ئاسانكاریكردن و لابردنی به‌ربه‌سته‌كان ده‌توانێت هاوكاری ته‌واوی وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان بدات و ئه‌و كات ئابوری وڵاته‌كه‌مان به باشترین شێوه ببوژێته‌وه.
دەقی وتەکەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی:
بەڕێز قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
بەڕێز کاک خەسرەو، بریکارى وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان
بەڕێز سەرۆکى شارەوانى سلێمانى
بەرێز سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
بەڕێزان بەڕێوەبەرانى بەڕێوەبەرایەتییە میرییەکان و بەرپرسانى ڕێکخراوەکانى کەرتى تایبەت
بەڕێزان بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران
میوانە بەڕێزەکان….
بەناوى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانییەوە بەخێرهاتنتان دەکەین بەخێربێن سەرچاومان، خۆشحاڵین لەخزمەتى بەڕێزتاندا بەردى بناغەى گەورەترین پڕۆژەى گەنجینەى بازرگانى لە شارى سلێمانیدا دادەنێین، بەڕێزان ڕووبەرى ئەم پڕۆژەیە 393 دۆنمەو 562 گەنجینە لە خۆدەگرێت. بە ڕوبەرى جیاواز. پڕۆژەکەش بەسەر 4 زۆندا دابەش دەبێت بەپێى سێکتەرە بازرگانییەکان، بودجەى پرۆژەکەش بریتییە لە 100 ملیار دینارى عێراقى‌و بودجەکەش لەلایەن ژوورى بازرگانى‌و بازرگانانەوە دابین دەکرێت. ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکى هاوچەرخەو هاوشێوەى لەتەواوى عێراق و هەرێمى کوردستاندا نیە، ئەم پڕۆژەیە جگە لەگەنجینە، باخچەى سەوزایى و پارکى تایبەت بە ئوتومبێلى گەورە و بنکەى تەندروستى و ئاگرکوژێنەوەو مزگەوت و هوتیل لە خۆدەگرێت، تەواوى ئەم پڕۆژەیە سیاج دەکرێت و لە ڕێگەى سیستمى کامێراى هاوچەرخەوە دەپارێزرێت و چاودێرى دەکرێت، تەواوى خزمەتگوزارییەکانى تێدا فەراهەم دەکرێت، پێمخۆشە بەچەند دێڕێک ئاشناتان بکەم بە گرنگى ئەم پڕۆژەیە:
١ – ئەم پڕۆژەیە شارەوانى سلێمانى دەکاتە خاوەنى گەورەترین پڕۆژە لە شارى سلێمانیدا.
٢ – بەم پڕۆژەیە دەتوانین ئاسایشى خۆراک تا ڕادەیەک دەستەبەر بکەین بۆ شارى سلێمانى. چونکە بازرگانانمان دەتوانن بەرهەمى زیاتر هاوردەبکەن و کاڵاى زیاتر دابین بکەن.
٣ – ئەم پڕۆژەیە ڕێگر دەبێت لەو زیادەڕەویانەى دەکرێنە سەر زەوییەکانى شارەوانى و کشتوکاڵ کە بەبێ مۆڵەت گەنجینەى تێدا بینا دەکەن.
٤ – ئەم پڕۆژەیە پشتگیرى هەردوو سێکتەرى کشتوکاڵ و پیشەسازى دەکات لەسنورەکەماندا، دەتوانرێت بەرهەمى ئەو دوو سێکتەرەى تێدا بپارێزرێت بۆ هەرچوار وەرزەى ساڵ.
٥ – ئەم پڕۆژەیە دەبێتە جێگرەوەى ئەو گەنجینانەى لە ناوشارو دەرەوەى شاردا دروست کراون بەشێوەیەکى نازانستى.
٦ – ئەم پڕۆژەیە هاوکارێکى باشە بۆ دامودەزگا میرییەکان و دەتوانن بە ئاسانى چاودێرى لایەنى تەندروستى بەرهەمە خۆراکییەکان بکەن و بەئاسانى دەتوانن یاسا‌و ڕێنماییەکانى خۆیان جىِ بەجێ بکەن.
٧ – ئەم پڕۆژەیە جەنجاڵى ئوتومبیێلى گەورە لەناو شاردا کەم دەکاتەوە، چونکە لە ئێستادا زۆرێک لە گەنجینەکان لەناو کۆڵانەکانى شاردا هەڵکەوتون.
٨ – ئەم پڕۆژەیە هەلى کار بۆ هەزاران هاوڵاتى دەڕەخسێنێت بە شێوەى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.
لەکۆتاییدا پێم خۆشە سوپاسى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و شارەوانى سلێمانى و تێکڕاى ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بکەین کە هاوکارمان بوون، سوپاسى تایبەتى کاک بەهرۆز قەشانى پارێزگارى پێشوى سلێمانى دەکەین کە پشتیوانێکى بەهێزى ئەم پڕۆژەیە بوو، هیوادارین ئەم پڕۆژەیە وەک خۆى بنیات بنێین بۆ شارەکەمان. بە پشتیوانى هەموولایەک.
لەگەڵ ڕێز‌و سوپاسمدا…