بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانەکانى پەرلەمانى کوردستانەوە مەرزى نیودەوڵەتى پەروێزخان بۆماوەى ٢٤ کاتژمێر دادەخریت
حسین ئەحمد قادر بەڕیوەبەرى گومرگى گەرمیان لەمەرزى نیودەوڵەتى پەرویزخان ڕاگەیاند لەڕۆژى ٣٠ى ئەیلولى ٢٠١٨ کەڕۆژى دەنگدانى گشتى یە بۆ پەرلەمانى هەریمى کوردستان جموجولى بازرگانى دەوەستێت و پاش ٢٤ کاتژمێر و لەدواى تەواوبوونى پرۆسەى هەڵبژاردن هاتووچۆى مەرزى نیودەوڵەتى پەرویزخان ئاسایى دەبیتەوە
بەڕیوەبەرى گومرگى گەرمیان ڕاشیگەیاند ئەو داخستنە هاتووچۆى گەشتیارانیش دەگریتەوە بەڵام ئەو گەشتیارانەى کەچونەتە ئیران دەتوانن بگەڕینەوەو گەشتیارانى ئێرانیش دەتوانن بڕۆنەوە ووڵاتەکەى خۆیان
واتە لەو ماوەیەدا هیچ گەشتیاریک ناتوانیت گەشت بکات تەنها دەتوانن کۆتایى بەگەشتەکەیان بهینن
هاوکات هەر ئەمڕۆ ئیدارەى گەرمیان لەبەرباشتر بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڕیاریدا لەڕۆژى دەنگدانى گشتیدا ڕیگاکانى هاتووچۆى نیوان کەلار خانەقین و کەلار جەلەولاو کفرى دووزخورماتوو دابخات.