بڕیایره له شه‌وى شه‌ممەوە واته سبه‌ى شه‌و، له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، ته‌واوى كاروبارى بازرگانى و هاتووچۆى گه‌شتیاران له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران رابگیرێت.
ئه‌زوه‌ر مه‌حمود، سه‌رپه‌رشتیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى باشتر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى كوردستان و له پێناوى دروست نه‌كردنى قه‌ڕه‌باڵه‌غى و هاوكاریكردنى ده‌نگده‌ران، بڕیاردراوه كه بۆ ماوه‌ى 24 سه‌عات ته‌واوى جوڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى گه‌شتیاران له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ڕابگرین، له ڕێگه‌ى مه‌رزه‌كه‌مانه‌وه.
وتیشى، “به‌پێى بڕیاره‌كه، له سه‌عات 12ی شه‌وى شه‌موو واته سبه‌ى شه‌وه‌وه، تاوه‌كو شه‌وى یه‌كشه‌مى داهاتوو، ڕێگا نادرێت به‌هاتووچۆى گه‌شتیاران و شۆفێران، واته ته‌واوى كاروبارى بازرگانى له باشماخ ده‌وه‌ستێت”.
روونیشی كرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده ئێسته ژماره‌یه‌كى زۆر له‌گه‌شتیارانى هه‌رێم و ئێران، گه‌شتیان ئه‌نجامداوه، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا ڕێگه ده‌درێت به‌و گه‌شتیارانه‌ى ئێران كه له هه‌رێمن و ڕێگه‌یان پێده‌درێت بڕۆنه‌وه بۆ وڵاتى خۆیان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یشكرد، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى هه‌رێمیش كه ئێستا له وڵاتى ئێرانن، به‌هه‌مان شێوه ده‌توانن بێنه‌وه بۆ خاكى هه‌رێم و هیچ گرفتێكیان نییه.
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، نزیكه‌ى شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌شارۆكه‌ى پێنجوێنه‌وه دووره و ڕۆژانه كاروبارى بازرگانى و گه‌شتیارى له نێوان هه‌رێم و ئێران لێوه ئه‌نجام ده‌درێت.