یه‌كشه‌ممه‌ بووه‌ پشوو


سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكەین وهیوادارین لەم رۆژەدا پرۆسەیەكی ئارام و بێ گرفت بەڕێوە ببەن لە چوارچێوەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆن، هیوای سەركەوتن بۆ كۆی پرۆسەكە دەخوازین.

وتیشی، بەم بۆنەیەوەش رایدەگەیەنین رۆژی یەك شەممە 2018/9/30 واتا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.